دارایی هه‌رێم موچه‌ى به‌شێك له‌ خانه‌نشینان هه‌موارده‌كاته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وەزارەتی دارایی بڕیارێك تایبەت بە هەمواری موچە و هەژماری خزمەتی بەشێك لە موچەخۆران دەردەكات كە خانەنشین بوون و خزمەتە جۆراوجۆرەكانیان بۆ هەژمار نەكراوە.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە رۆژی 19.6.2023  دەرچووە، تایبەتە بە هەژماركردنی راژەی هەندێك لە خانه‌نشینكراوه‌كان.

لە نووسراوەكەدا هاتووە “سەرجەم ئەو خانەنشینانە بەپێی یاسای چاكسازی موچەیان هەموار دەكرێتەوە، كه‌ خزمەتی بواری (شارستانی، پێشمەرگایەتی، هێزەكانی ناوخۆ، ئاوارەیی، كەرتی تایبەت)یان ئەگەر هەبوو، بۆیان ئەژمار دەكرێت.”

روونیشكراوه‌ته‌وه‌، ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشینكراون و لە كاتی هەبوون بۆ سەلماندنی ئەو بەڵگانەی كە پێویستە بۆ هەژماركردنی راژەكانیان، لەلایەن وەزارەتەكانیانەوە بەرز دەكرێتەوە بۆ لیژنەی هەژماری راژە لە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ هەژماركردنی راژەكانیان، ئەویش تەنیا بۆ مەبەستی خانەنشینی دەبێت

وەزارەتی دارایی ده‌شڵێت ”بۆ مەبەستی هەژماركردنی خزمەتی پێشمەرگایەتی، پێویستە بەڵگەنامە پێویستەكان لە رێگەی وەزارەتی پێشمەرگەوە راستاندنیان بۆ بكرێت و پاشان بۆ لیژنەی هەژماری راژە لە ئەنجوومەنی وەزیران بەرزبكرێتەوە بۆ هەژماركردنی راژەكانیان، ئەویش بە تەنیا بۆ مەبەستی خانەنشینی”.

دارایی هه‌رێم موچه‌ى به‌شێك له‌ خانه‌نشینان هه‌موارده‌كاته‌وه‌