تای خوێنبەربوون لە سۆران

له‌ شه‌ش حاڵەت سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

964+

ئاسۆ وەرتی ـ سۆران

له دوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خۆێنبەربوون تاکو ئێستا له سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، شەش کەس توشی نەخۆشیه‌كه‌ بووه‌و سێ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ .

د.کاروان کەریم بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران بە 964ـی وت” لەکۆی شەش هاوڵاتی توشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون سیانیان گیانیان لەدەستداوە، دوانیان لەژێر چاودێری چڕدان، حاڵەتێکیشیان چاکبووەتەوە و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌سنوورى سۆران بەردەوام رێنمایی بەهاوڵاتیان دەدەن بۆ خۆپارێزی له خۆشیەکە، تیمەکانیشیان سەردانی ئەو شوێنانە دەکەن، كه‌ گومانی نەخۆشیەکەی لێبکرێت وتوشبووانیش ماڵ و شوێنەکانیان بە دەرمان دەڕشێندرێت .

بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی، تائێستا 14 حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆماركراوه‌، لەو ژمارەیەش پێنج کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن