پلەکانی گەرما چوار بۆ پێنج پلە دادەبەزن

964+

بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە تا پێنج رۆژی دیکە پلەکانی گەرما چوار بۆ پێنج پلە دادەبەزن.

ئەو گۆڕانکارییە لە کەش دوای ئەوە دێت، لە هەفتەی رابردوو شەپۆلێکی گەرمای بەتین شارەکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراقی گرتەوە.

پێشبینییەکانی کەشناسی دەریدەخەن تا کۆتایی ئەم هەفتەیە، پلەکانی گەرما دادەبەزن، بەڵام لە پێنجشەممەوە شەپۆلێکی دیکەی گەرما روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، بە جۆرێک پلەکانی گەرما پێنج پلە بەسەر دەکەوێت.

بەشی پێشبینیی کەشناسی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم، پێشبینییەکانی بۆ ئەمڕۆ شەممە بەم جۆرەیە:

پێشبینیى دەکرێ لە ئەمڕۆ شەممەوە تا رۆژی چوارشەممە بەرزترین پلەکانى گەرما نزم بێتەوە بە (4-5) پلە لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم هەروەها خێرایی با (15-25) کم/س لە گەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم بە تایبەت لە ناوچەکانى باشوور و گەرمیان.
بەرزترین پلەکانى گەرما لە سەنتەری شارەکان بەم شێوەیە خوارەوە دەبێت:-
هەولێر (39-41) پلە
سلێمانى (38-40) پلە
دهۆک (37-39) پلە
هەڵەبجە (40-41) پلە
کەرکوک و گەرمیان(42-44) پلە