گۆڕانکاری لە پێنج بەڕێوەبەری قەزای مێرگەسۆر دەكرێت

964+

ئاسۆ وەرتی – سۆران

لە چوارچێوەی پلان و بەرنامەکانی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری گۆڕینی پێنج بەڕێوەبەری قەزای مێرگەسۆر درا.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە 964ـی وت، بڕیاری گۆڕینی ئەو بەڕێوەبەرانە دوای ئەوە دێت، بەشێک لەم بەڕێوەبەرانە ساڵانێکی زۆرە نەگۆڕاون، بۆیە لە چوار چێوە و پلانی حکومەت بڕیاری گۆڕینیان دەرکراوە، بەم نزیکانە ئاڵوگۆڕیان پێ دەکرێت کەسانی نوێ دەست بەکار دەبن.

بەپێی زانیاریەکانی 964 گۆڕانکاریەکان بەمشێوەیەیە، بەڕێوەبەری ناحیەی شێروان مەزن٫ گۆڕینی بەڕێوەبەری ناحیەی بارزان، گۆڕینی بەڕێوەبەری ناحیەی پیران، گۆڕینی بەڕێوەبەری بنکەی گەشتوگوزاری مێرگەسۆر و گۆڕینی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی بلێ.

سەرچاوەکە تەنیا ئەو زانیاریانەی بە 964 داو نەیویست ناوی ئەو کەسانە ئاشکرا بکات کە بۆ پۆستە نوێیەکان دەستنیشانکراون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی