كاتژمێرێكە حەسەن بەگ دەسوتێ و هێشتا كۆنترۆڵ نەكراوە

964+

دیلان محەمەد جەزا

نزیکەی کاتژمێرێکە ئاگرێک لە شاخی حەسەن بەگی نزیک سەیرانگای کونەماسی کەوتووەتەوە، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دارستانی گاپیڵۆن، ئاگرەکە بەهۆی تەقینەوەی تەقەمەنی بووە.

بەپێی زانیاریەکان کە لە پۆلیسی دارستانی گاپیڵۆن دەست 964 کەوتووە، ئێستا تیمەکانی بەرگری شارستانی و پۆلیسس دارستان و خەڵكی ناوچەكە سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن و 20 دۆنم پوش و پاوەن سووتاوە.

لوتکەی چیای حەسەن بەگ 2550 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە و درێژیی رێگای گەیشتن بە لوتکەکە 15 کیلۆمەترە.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد