چوار گەڕەكی ئاكرێ ئاو و كارەبا و قیرتاویان بۆ دابین دەکرێت

964+
زەید کۆچەر-دهۆک

لە قەزای ئاكرێ چوار گەڕەك  كارەبا و قیر و ئاویان لە یەك كاتدا بۆ جێبەجێ دەكرێت.

شەش كیلۆمەتر قیر، ئاو و ئاوەڕۆ بۆ چوار گەڕەكەكە جێبەجێ دەکرێن، هەرچواریان دەكەونە سەنتەری قەزای ئاكرێوە.

بڵند رەزا، سەرۆكی شارەوانیی ئاكرێ بە 964ی وت، سەرجەم خزمەتگوزارییەكان بە شوێن یەكدا دەكرێن و ئێستاش ٪35ی كارەكانیان تەواو بوون.

وتیشی، پڕۆەكە یەك ملیار و 892 ملیۆن و 625 هەزار دیناری تێدەچێت و هەرچوار گەڕەكی كوشینەی دوو، كوشینە سێ و كوردستان و 11ی ئەیلول كە نزیكەی 500 ماڵن، سوودمەند دەبن لێیان.

پێداچوونەوە: كوردستان ئەحمەد