له گوندى قاسمیه په‌له‌وه‌ر سووتاون
زیاتر له 30 ئوتومبێلى ئاگركوژێنه‌وه له ده‌شتى هه‌ریرن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى ئه‌و ئاگره‌ى كه سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له ده‌شتى هه‌ریر كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى باسرمه ده‌ڵێت، گوندێكی سه‌ر به ناحیه‌كه‌یان زیانى زۆرى به‌ركه‌وتووه.
ره‌زا ئه‌حمه‌د زه‌خۆك به‌ڕێوه‌وبه‌رى ناحیه‌ى باسرمه به 964ـى راگه‌یاند، گوندى قاسمیه كه له سنوورى ناحیه‌كه‌یانه زه‌ره‌رى زۆرى به‌ركه‌وتووه.
وتیشى” جگه له سوتانى پوش و په‌ڵاش و جاڕه‌گه‌نم ژماره‌یه‌كی زۆر په‌له‌وه‌ریش سووتاون”.
زه‌خۆك، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا تا ئێستا ئاگره‌كه‌ى ناو فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ریر كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه و زیاتر له 30 ئوتومبێلى ئاگركوژێنه‌وه‌ش خه‌ریكی كوژاندنه‌وه‌ین.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 گۆڕستانى گوندى باشووره له ده‌شتى هه‌ریر به‌ته‌واوى سوتاوه و تا ئێستا له‌لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه نه‌توانراوه ئاگره‌گه له‌نزیك ئه‌م گونده‌و ناو فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ریر كۆنتڕۆڵ بكرێت.
لەسەر ئاگرکەوتنەوەکە، كاروان كه‌ریمخان قایمقامی شه‌قڵاوه وتى “تا ئێستا هۆكارى ئاگره‌كه نازانین”.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.7.2023، ئاگرێکی گەورە لە پوش و پاوانی دەشتی هەریر کەوتەوە و هێشتا هۆکارەکەی نەزانراوە.
عه‌قید عه‌بدولقادر ميرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی به‌رگرى شارستانى شه‌قڵاوه به 964ـ راگه‌یاند، تیمه‌كانیان له شوێنى رووداوه‌كه‌ن و له‌هه‌وڵى كۆنتڕۆڵكردنى ئاگره‌كه‌دان.
وتیشی “تائێستاش بلێسه‌ى ئاگره‌كه له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ریر و نزیك ئاوه‌دانییه‌كانى هه‌ردوو گوندى قاسمیه‌و باشووریه ماوه و كۆنتڕۆڵ نه‌كراو.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى شارستانى شه‌قڵاوه، تا ئێستا زیانى ئه‌و ئاگره ته‌نیا سوتانى پوش و په‌ڵاش بووه و هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه.