جووەکان هێشتا لە یادەوەری خەڵکی هەڵەبجەدا ماون

964+
محەمەد عومەر

گەڕەکی جووەکان لە هەڵەبجە بە یەکێک لە گەڕەکە کۆنەکانی شارەکە دادەنرێت و تا ئێستاش هەر بەو ناوە ماوەتەوە.

بە قسەی کاوە نووری شارەزای مێژووی جووەکانی هەڵەبجە، سەرەتای هاتنی ئەوان بۆ شارەکە دەگەڕێتەوە بۆ دوای ساڵانی 1800ـەکانی زایینی، کە پێکەوە لەگەڵ مسوڵمانەکانی هەڵەبجە ژیاون و نمونەی پێکەوەژیان بوون.

دواتر ئەوانیش هەروەکو باقی ناوچەکانی دیکەی کوردستان و جیهان لە ساڵی 1948 بەرەو ئیسرائیل بەڕێکەوتوون و گەڕەکەکەیان چۆڵ کردووە.

ئێستا لە هەڵەبجە بەشێک لە خانووەکانیان ماوەتەوە و خەڵکی شارەکە وەکو یادگارییەکی مێژووی خۆیان تەماشای دەکەن.