ئامێدی بە شەش ناحیەوە دوو پارکی هەیە

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

قەزای ئامێدی بە سێ ناحیەوە دوو پارکی هەیە و بەڕێوەبەری شارەوانیش دەڵێت، لەم هەفتەیە پارکێکی تر دروستدەکرێت.

قەزای ئامێدی دەکەوێتە باکووری رۆژڵاهەتی سەنتەری پارێزگای دهۆک، هەریەکە لە ناحیەکانی شیلادزێ، دێرەلوک، سەرسنگ، بامەڕنێ، کانی ماسێ و چەمانکێی بەسەرەوەیە و ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە 130 هەزار کەس زیاترە.

ئامێدی، گەورەترین ناحیەی سنووری پارێزگای دهۆکە لە رووی رووبەرەوە، بەڵام تەنیا دوو پارکی هەیە، ئەوانیش پارکی بەری سیلێ لە سەنتەری قەزای ئامێدی و پارکی شیلادزێ لە ناحیەی شیلادزێ.

بڕیارە لەم هەفتەیەدا پارکی بن گیزان لە سەنتەری ناحیەی بامەڕنێ بە رووی دانیشتووانی ناحیەکە بکرێتەوە کە رووبەرەکەی 400 مەتر دووجایە و تێچووەکەی 11 ملیۆن دینارە

ئەمیر ئەتروشی، بەرپرسی راگەیاندنی گشتی شارەوانی  دهۆک بە 964ـی وت، بەگوێرەی ماستەرپلان لە هەموو ناحیەکان شوێن بۆ دروستکردنی پارک تەرخانکراوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی بودجە نەتوانراوە.

دەشڵێت: ئەو بودجەیەی بۆمان تەرخانکراوە هەر بەشی خزمەتگوزاری شەقام و ئاو دەکات کە پێویستی سەرەتایی و سەرەکی هاوڵاتیانن.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق