دەزگای مین گەشتیاران لە مەترسی مین ئاگادار دەکاتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

دەزگای گشتی کاروباری مین هەڵمەتی هۆشیاری لە ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێم دەستپێکردووە و گەشتیاران لە مەترسییەکانی مین ئاگادار دەکەنەوە.

هەڵمەتەکە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبییە و چۆنێتی خۆپاراستن لە مین و تەقەمەنییەکان بە گەشتیاران دەدرێت و ساڵانە لە سەرەتای مانگی شەشەوە تا کۆتایی وەرزی گەرما و گەشتیاری بەردەوام دەبێت.

دەزگاکە هێڵی گەرمی ژمارە 182 دەدات بە گەشتیاران تا هەر مین و تەقەمەنییەکیان بینی راستەوخۆ پەیوەندیان پێوە بکەن.

هەڵمەتەکە سەرەتا لە ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران ئەنجام دەدرێت.

جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین لە هەرێم بە 964ـی راگەیاند، ئەو هەڵمەتە گرنگە بۆ رێگرتن لە رووداوی نەخوازراو لە ناوچە گەشتیارییەکان.

وتیشی، “بڵاوکردنەوەی هۆشیاری هاوکاری زیاتری تیمەکانی مینلابەر دەکات لە هەر شوێنێک کە ببیندرێت و مەترسییەکانیش لەسەر گەشتیاران دووردەخاتەوە”.