دارستان و پاوانی سلێمانی خاوەنی 50 هەزار نەمامە

964+

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی لە 18 هۆبە و 11 پڕۆژەی دارستاندا خاوەنی 50 هەزار نەمامە.

هۆبە و دارستانەکان بەسەر شار و شارۆچکەکانی هەرێمدا دابەش بوون.

پلانی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەیە زۆرترین نەمام ئامادە بکەن و رێژەی سەوزایی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیاندا زیاتر بکەن.

“ئاگر یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکانی بەردەم کارەکانی ئێمە، چونکە هەوڵ و رەنجەکانمان لەناودەبات و بە یەک جار رەنجی چەند ساڵەمان دەسووتێنێت”، ئەوە قسەی هاوکار جەلال، بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانییە بۆ 964.

روونیشیکردەوە، بەردەوام پەرە بە هۆبە و پڕۆژەی دارستانەکانیان دەدەن و نەمامیان بۆ زیاد دەکەن.