یانەی دهۆک لە یاریگەی خۆیدا دوو خاڵی لە دەست دا
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ، لە گەڕی 35ـی خولی نایابی عیراق یانەی دهۆک لە یاریگەی خۆیدا میوانداری یانەی کارەبای کرد و بە ئەنجامی 2-2 یەکسان بوون.
لە گێمی یەکەم ، هەردوو یانە یارییەکی زۆر بەهێزیان ئەنجام دا، لە خولەکی 15 یاریزانی یانەی کارەبا موهەیمەن سەلیم گۆڵی یەکەمی بو یانەی خۆی تۆمار کرد ،لە بەردەوامیی هێرشەکانی یانەی دهۆک لە خولەکی 31 یاریزان ژیار گوڤەند توانی گۆڵی بەرامبەر تۆمار بکات.
لە گێمی دووەمدا هێرشەکانی یانەی دهۆک بەردەوام بوون و لە خولەکی 58 یاریزان زاکری یانیک گۆڵی دووەمی تۆمار کرد، بەڵام یانەی کارەبا هەوڵی زۆریان دا و لە خولەکی 85 یاریزان داود غابی گۆلی دووەمی تۆمار کرد.
بەم ئەنجامە یانەی دهۆک بووە 48 خاڵ و یانەی کارەباش 59خاڵ.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا