دەوروبەری پێنجوێن بۆردومان کرا

+964

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

دوو درۆن ناوچەیەکی نزیک قه‌زای پێنجوێنیان بۆردومان کرد، بەڕێوەبەری ناحیەی گەرمکیش دەڵێت، هیچ بارەگایەک لەو ناوچەیەدا نییە.

غەریب عەلی بەڕێوەبەری ناحیەی گەرمک بە 964+ی راگەیاند، بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستیان کەوتووە، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ  چوارشه‌ممه‌ ٧ی كانوونی یه‌كه‌م و کاتژمێر٤:٣٠ خوله‌ك، دوو درۆن بەسەر گوندەکانی شیوەگوێزان و تەمیز سوڕاونەتەوە و لە کاتژمێر ٥:٣٠ بۆردومانی نزیکی ئەو گوندانەیان کردووە.

وتیشی، “تا ئێستا زانیاریان نییە له‌وه‌ی قوربانی هه‌یه‌ یان نا، بەپێی وتەی شایەتحاڵەکانیش درۆنه‌كانی وڵاتی تورکیا بوونه‌”.

بەڕێوەبەری ناحیەی گەرمک دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، لەو ناوچەیەدا بارەگای لێ نییە

بەڕێوەبەری ناحیەی گەرمک دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، لەو ناوچەیەدا بارەگای لێ نییە، بەهۆی ئەوەی ئەو ناوچانە لەسەر سنوورن، ته‌نیا چەند چادرێکی لێیە و خەڵکی ئاڵوگۆڕی بەرهەمی لێدەکات و نزیکی مەرزی سەیرانبەنە.

چه‌ند ساڵێكه‌ و له‌ ماوه‌ی جیاجیادا ناوچه‌ سنوورییه‌كان و ته‌نانه‌ت له‌ قۆڵایی هه‌رێمی كوردستانیشدا له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌ی جه‌نگی و درۆن و هه‌ندێكجاریش به‌ هۆی مووشه‌ك و تۆپه‌وه‌، بۆردومان ده‌كرێن، وڵاتانی توركیا و ئێران به‌رپرسیاریه‌تیی ئه‌و بۆرودمانانه‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرن، ئه‌مه‌ش به‌ بیانووی بوونی هێز و باره‌گاكانی حزبه‌ كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵات و باكووری كوردستان له‌و ناوچانه‌.