لە هەولێر
6هەزار و 360 تۆن پاشماوەی ئاژەڵی قوربان کۆکراوەتەوە
+964
شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر
لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا ، لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێردا، 6 هەزار و 360 تۆن پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی و خۆڵ و خاشاکی ماڵان کۆکراوەتەوە .
ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە شارەوانی هەولێر بە 964ـی وت، “سەدان ئامێر و کرێکاری شارەوانی بە درێژایی رۆژانی جەژن دەوامیان کردووە، زیاتر لە 5800 تۆن تەنیا خۆڵ و خاشاکی ماڵان لە ناوچە جیاوازەکانی هەولێر کۆکراوەتەوە، ئهمه جگە لە پاشماوەی حاویەکان لە رێگاکانی دەرەوەی شاریش تیمەکانیان کاریان کردووە، پڕۆسەی خاوێنکردنەوەش بەردەوامە و درێژەی دەبێت، تا ئێستاش “6 هەزار و 360 پاشماوه ئاژهڵی قوربانی و خۆڵ و خاشاك كۆكراونهتهوه.
زۆرترین رێژەی پاشماوەی قوربانی و زبڵ لە مەیدانی ئاژەڵانی هەولێر بووە، بە هۆی ئەوەی شوێنی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ و ئالیکی ئاژەڵەکانە، دوای کۆکردنەوەشیان بە دەیان ئۆتۆمبێلی شارەوانی گواستوویانەتەوە زبڵخانەی کانی قڕژاڵە.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا