بۆ هەر وانەیەك سێ هەزارە
لە مڕۆوە قوتابیان دەتوانن تانە لە نمرەكانیان بدەن
964+
كوردستان ئەحمەد
دوای بڵاوكردنەوەی ئەنجامەكانی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی، لەمڕۆوە قوتابیان دەتوانن بۆ ماوەی حەوت رۆژ تانە لە ئەنجامی تاقیكردنەوەكان بدەن.
هەر قوتابیەك كێشەی هەیە لە نمرەی وانەیەكی یاخود پێی وایە ئەو نمرەیەی كە بەدەستی هێناوە لە وانەیەكدا گومانی هەیە لە نمرەكەی دەتوانێت سەردانی قوتابخانەكەی بكات و تانە لە وانەكەی بدات.
قوتابی دەتوانێت سەردانی قوتابخانەكەی بكات، لەگەڵ ئیدارەی قوتابخانەكەیدا كاغەزی سكاڵای وانەكان وەربگرێت و پڕی بكاتەوە، گلەیی لە هەر وانەیەك هەیە ناوەكەی بنوسێت و پاش حەوتی مانگی دەنێردرێتە بەڕێوبەرایەتی ئەزمونەكان.
دوێنێ دووشەممە 3.7.2023، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەنجامی 117 هەزار و 485 خوێندکاری پۆلی 12ی سەرجەم بەشەکانی زانستی و وێژەیی و پیشەیی هەشت پارێزگا و ئیدارەی سەربەخۆی بڵاوکردەوە.
بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی پەروەردە، بۆ هەر وانەیەك سێ هەزار دینار وەردەگیرێت و تا سێ وانەش پارە وەردەگیرێت ئەگەر پێنج وانە یان حەوت وانەكەش تانەی لێبدرێت تەنیا پارەی سێ وانەت لێوەردەگیرێت كە دەكاتە نۆ هەزار دینار.