ژمارەیەک ئاژەڵی سەربڕدراو لە کوشتارگەی سلێمانی - وێنە: 964
گەرمیان.. بە 8 رۆژ 4 هەزار ئاژەڵ سەربڕاوە
964+
فەرمان سادق
لە سێ رۆژی جەژن لە گەرمیان سەروو هەزار 600 ئاژەڵ کراونەتە قوربانی.
بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری گەرمیان بڵاوی کردەوە کە لە چوار رۆژی جەژنی قوربان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان هەزار و 658 ئاژەڵ کراونەتە قوربانی.
بەپێێ ئاماری ھۆبەی تەندروستی گشتی و کوشتارگەکانی بەڕێوبەرایەتی ڤێتێرنەری گەرمیان، لە چوار رۆژی جەژنی قوربان بڕی هەزار و 658 ٸاژەڵ لە کوشتارگەکانی گەرمیان بۆ قوربانی سەربڕاون.
لەم ژمارەیەدا هەزار و 333 ئاژەڵیان مەڕ بوون، 236 ئاژەڵی تر بزن و 89ـیان رەشەوڵاخ بوون.
ڤێتێرنەری گەرمیان دەشڵێت: بەهۆی نەخۆشییەوە پێنج سەر ئاژەڵ رێگە نەدراوە سەر ببڕدرێن، هەروەها 76 پارچە جگەر و سی و گورچیلە رەتکراوەتەوە کە شیاو نەبوون بۆ خواردن.
بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری گەرمیان، ئاماری چوار رۆژ پێش جەژنی قوربانیشی بڵاوکردەوە کە دوو هەزار و 543 ئاژەڵ سەربڕاون، لەم ژمارەیەدا هەزار و 580 مەڕ، هەروەها 898 بزن و 65 رەشەوڵاخ.