ساڵی 2025 ئۆتۆمبێلیش دەفڕێت
964+
ئەحمەد عەبدوڵا
حکومەتی ئەمریکا بۆ یەکەمجار ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی فڕیوی پەسند کرد کە دروستکراوی کۆمپانیای Alef Aeronauticsـە
ئیتر بەس ئۆتۆمبێلەکەی باتمان نافڕێت، ئۆتۆمبێلی Model A ـی کۆمپانیای Alef Aeronautics ئەو خەیاڵە دەکاتە راستی و ئۆتۆمبێلی فڕیو دەخاتە بازاڕەوە.
ئۆتۆمبێلە فڕیوەکە دەتوانێت لەسەر زەوی بە خێرایی 321 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بڕوات و لە ئاسمانیش بە خێرایی 177 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بفڕێت.
ئۆتۆمبێلەکە لە ساڵی 2019ـەوە بە شێوازی جیاواز فڕین و تواناکانی تاقیدەکرێتەوە.
کۆمپانیای دروستکەری ئۆتۆمبێلە فڕیوەکە پلانی وایە ساڵی 2025 ئۆتۆمبێلەکە بخاتە بازاڕەوە.
نرخی پێشبینیکراوی ئۆتۆمبێلە فڕیوەکە لە 300 هەزار دۆلارەوە دەستپێدەکات.
کۆمپانیای Alef Aeronautics رایشیگەیاند، پلانی داهاتوویان ئەوەیە کە لە ساڵی 2035 ئۆتۆمبێلی فڕیوی چوار سەرنشینی بخەینە بازاڕەوە.
دەربارەی کۆمپانیای Alef Aeronautics:
ساڵی 2015 لەلایەن چوار بلیمەتی تەکنەلۆژی دامەزرا (کۆنستەنسن کیسلی، پاڤێل مارکین، ئۆلێگ پێترۆڤ و جیم دەکهۆڤنی)، کاری سەرەکییان کارکردنە لە ئۆتۆمبێلی کارەبایی، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2016 ئۆتۆمبێلی فڕیویان دروستکرد، لە وێبسایتی کۆمپانیاکە نووسراوە یەکەم دیزاینی ئۆتۆمبێلی فڕیویان لەسەر دەستەسڕ لە قاوەخانەیەک کێشاوە.