هەڵبژاردەی گۆڕەپان و مەیدانی کچانی عێراق، کە چەند کچە کوردێکی لەخۆگرتووە، فۆتۆ: سۆشیال میدیا
عێراق به 14 یاریی جۆراوجۆر به‌شداریی خولی عه‌ره‌بی ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لیژنه‌ی ئۆڵمپیی عێراق رایگه‌یاند به 14 یاریی جۆراوجۆر و به 194 وه‌رزشوان به‌شداریی خولی یارییه وه‌رزشییه‌كانی عه‌ره‌ب ده‌كات، كه چوارشه‌ممه له جه‌زائیر ده‌ستپێده‌كات.
شانده‌كانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە، بۆ به‌شداریكردن له 15مین خولی وه‌رزشی عه‌ره‌بی روویانكرده جه‌زائیر، كه چوارشه‌ممه ده‌ستپێده‌كات و تا 15ی مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت.
شاندی بەشداربووی عێراق لە 194 کەس پێکدێت، لە کارگێڕان، راهێنەران، یاریزانانی كوڕ و كچ.
عێراق بە 14 پێشبڕکێ به‌شداریی ده‌كات، ئه‌وانیش تۆپی دەست، باسکە 3×3، بۆکسێن، گۆڕه‌پان و مه‌یدان، زۆرانبازی، بەرزکردنەوەی قورسایی، تۆپی سه‌رمێز، جودۆ، پایسکل‌سواری، بادمنتۆن، مەلەوانی، به‌له‌مه‌وانی، کاراتێ و شمشێربازی.
هاوكات ژماره‌یه‌ك وه‌رزشوانی كورد له یارییه جۆراوجۆره‌كان له‌گه‌ڵ شاندی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقدان.
عێراق له یارییه‌كانی تۆپی پێ و باله به‌شداریی خولی عه‌ره‌بی ناكات، هه‌رچه‌نده تیپی ئاماده‌ی هه‌یه، به تایبه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی، كه رۆژانی رابردوو بووه پاڵه‌وانی رۆژئاوای ئاسیا، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژارده‌ی باله، كه له هه‌ولێر كه‌مپی مه‌شقییان ئه‌نجام دا و ئاماده‌بوون.