پاڵەوانیەتی گۆرەپان و مەیدان بۆ لاوان ئەنجام دەدرێت

+964
یادگار محەمەد – سلێمانی

لە سەرەتای ئەم مانگەدا پاڵەوانیەتیی گۆڕەپان و مەیدان بۆ تیپەکانی لاوانی یانەکانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

بە نووسراوێکی فەرمی کە لەلایەن فیدراسیۆنی گۆرەپان و مەیدانی کوردستانەوە ئاراستەی یانەکان کراوە، بڕیارە لە رۆژانی 7 و 8 ئەم مانگە و لەسەر یاریگەی زانکۆی سلێمانی، پاڵەوانیەتیی گۆرەپان و مەیدانی لاوانی یانەکانی کوردستان بەڕێوەبچێت.
بەشدار ئەحمەد سکرتێری فیدراسیۆنی گۆرەپان و مەیدانی کوردستان بە تۆڕی 964 ـی وت، دوای دەستبەکاربوونیان لە فیدراسیۆنی کوردستان توانیویانە لە شاری کەرکوک راکردنێکی ماوە درێژ ئەنجام بدەن و هەروەها خولێکی ناوبژیوانی یارییەکەیان کردووەتەوە.

وتیشی، بەپێ ی ئەو بودجەیەی لەبەر دەستیانە پاڵەوانیەتیی گۆڕەپان و مەیدان لە شاری سلێمانی دەکەنەوە، کە بۆ ئاستی لاوانی کوران و کچانی یانەکانی هەرێمی کوردستانە و ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا