“ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانى سه‌ر رووبار‌ى سیروان و شارباژێڕ ده‌ستى مرۆڤى له پشته”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نووسراو ئاڕاسته‌ى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ده‌كات بۆ زیاتر پاراستنى سه‌وزایی و دارستانه‌كان، سه‌رۆكى ئه‌و لیژنه‌یه‌ش باس له ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانى سه‌ر رووبار‌ى سیروان و شارباژێڕ ده‌كات و ده‌ڵێت، “گومانى تێدا نییه ده‌ستى مرۆڤى له پشته”.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى لیژنه‌ى كشتوكاڵ دواى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانى ئه‌م دواییه دێت كه له سه‌ر روباری سیروان و شارباژێر كه‌وتبوونه‌وه و به‌هۆیه‌وه رێژه‌یه‌كی زۆرى دارستان و پوش و پاوان و جاڕه گه‌نم سووتان.
کاسترۆ مه‌عروف ئه‌حمه‌د، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، به 964ـى وت، به‌نیازن له رێگه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌وه نووسراو ئاڕاسته‌ى ته‌واوى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان بكه‌ن، لە پێناو پاراستنی زیاترى ژینگه و سەوزکردنەوەی دارستانەکان.
وتیشی “هه‌ردوو رووداوه‌كه‌ى سه‌ر رووبار‌ى سیروان و شارباژێڕ، کارەساتی ژینگەیین و دۆخێکی نەخوازراوی لە ناوچەکە دروست کردووە، پێویستە بکەرانی رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە”.
ئاماژه‌ى به‌وه شكرد، پێویسته حکومەتی هەرێمی کوردستان هەرچی زووە کار بۆ سەوزکردنەوە و پاراستنی دارستانەکان بکات و هۆشیاری ژینگەییش بڵاوبكاته‌وه.
ئەو دەڵێت، “گومانى تێدا نییه هه‌ردوو رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى سه‌ر رووبار‌ى سیروان و شارباژێڕ، ده‌ستى مرۆڤى له پشته”.
دووپاتیشیكرده‌وه، پشتیوانیی هەر کەمپەینێک دەکەن لە پێناو گرنگیدان بە ژینگەی ناوچەکان بە گشتی .