لە هەولێر زیاتر له 6000 تۆن پاشماوەی ئاژەڵ و خاشاک کۆکرایەوە
964+
فهرهاد حهسهن
وەزارەتی شارەوانی دهڵێت، لە ماوەی چوار رۆژی جەژنی قورباندا، شەش هەزار و 360 تۆن پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی و خۆڵ و خاشاکی ماڵان له ههولێر کۆکرایەوە و چارەسەر کراوه.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئامارێکی تایبهت به كۆكردنهوهى پاشماوه و خاشاكى بڵاوكردهوه، كه تهنیا لە سەنتەری شاری هەولێر 560 تۆن پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی کۆکرانەوە.
سەبارەت کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی ماڵانیش وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار باسی لەوەکردوە، پێنج هەزار و 800 تۆن خۆڵ و خاشاکی ماڵان کۆکراونەتەوە و دواتر پاشماوە و خۆڵ و خاشاک بۆ شوێنی تایبەت گواستراونەتەوە و چارەسەر کراون.
باس لهوهش دهكات، لەو هەڵمەتەدا بە سەدان ئامێر و کرێکاری شارەوانی بەشداریان تێداکردوە و لە ئێستاشدا پرۆسەی خاوێنکردنەوە بەردەوامە.