150 دۆنم پوش و گه‌نم و باخێكی فسته‌ق سوتان

ئاگره‌كه‌ى‌ گۆپته‌په‌ كۆنتڕۆڵكرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ دو‌اى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆوه‌ ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ سنوورى ناحیه‌ى گۆپته‌په‌ كه‌و‌ته‌وه‌ و به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه‌ 964 ده‌ستیكه‌وتووه‌، نزیكه‌ى‌ 150 دۆنم پووش و پاون و گه‌نم باخچه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ فستق سوتاون.

ئاگره‌كه‌ له‌ چه‌مى عه‌لیاوه‌ى ئه‌و ناحیه‌یه‌ كه‌و‌ته‌وه‌.

هونه‌ر لادێیی، خاوه‌نى زۆربه‌ى زه‌وی و باخچه‌ سوتاوه‌كه‌ به‌ 964ـى وت، به‌هۆى ئه‌و ئاگره‌وه‌ نزیكه‌ى‌ 150 دۆنم پووش و پاوان و زیاتر له‌ چوار دونم گه‌نمیش سووتاون.

وتیشی “باخچه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ فسته‌قیش زیاتر له‌ 20% و زیاتر له‌ 10% ره‌زێكیش سووتاون”.

له‌باره‌ى هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ش هونه‌ر وتى “تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى ئاغجه‌له‌ر كه‌ هاتن بۆ كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ پێیانوتم كه‌ پێده‌چێت به‌هۆى شۆرتى كاره‌باوه‌ ئاگره‌كه‌ كه‌وتبێته‌وه‌”.

به‌قسه‌ى ناوبراو زیانى زیاتر له‌ پێنج هه‌زار دۆلار به‌هۆى سوتانى سۆنده‌و مه‌وادى كاره‌بایی و غه‌تاسه‌وه‌ پێی گه‌یشتووه‌.

ئاگره‌كه‌ش ئه‌م ئێواره‌یه‌ كۆنتڕۆڵكرا.