مێردمنداڵێك له‌ كه‌ورگۆسك خنكا

964+

شۆڕش عەبدوڵا

به‌ پێی زانیارییه‌كانی 964 مێردمنداڵێک له‌ ناحیه‌ی كه‌ورگۆسك له‌ نزیک هه‌ولێر خنكاوه‌.

مێردمندالێک، كه‌ پێشبینیی ده‌كرێت تەمەنی له‌ نێوان 10-15ساڵان بێت، لە ناحیه‌ی کەورگۆسکی سه‌ر به‌ قەزای خەبات کەوتووه‌تە زێی گەورە و خنکاوە.
تۆڕی 964 پەیوەندی کرد بە تیمەکانی غه‌واسی قەزای خەبات، بەڵام وه‌لامیان نەبوو.

چەند هاولاتییەکی کەورگۆسک پشتراستیان کردەوە و بە 964یان وت: بەهۆی بەرزیی پلەکانی گەرماوە، تا ئێستا تیمەکانی غەواس نەچوونە ژێر ئاوەوە.

زانیاری زیاتر
رائید ئامانج، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی خەبات بە 964ی وت، منداڵەكە ئۆتیزمی هەیە و نەعل و بەشێك لە جلەكانی لە سەر زێیەکە دۆزراونەتەوە بەڵام تا ئێستا نازانرێت كە تەرمەكەی لە كوێیە، تیمەكان سەرقاڵی بەدواداچوونن بۆ دۆزینەوەی.