هاتوچۆی هەولێر لیستێک سزادانی شوفێرانی لەسەر شەقامی ١٢٠ و ١٥٠ مەتری راگەیاند
964+
توانا نەقی – هەولێر
هاتووچۆی هەولێر، بنکەیەکی نوێێ هاتوچۆ بۆ رێگا خێراکانی هەولێر دەکاتەوە، کە بە بەردەوام تیمەکانی ئەو بنکە نوێیە چاودێری ریگا خێراکان کە خۆی لە هەریەک لە شەقامی ١٢٠ مەتری و ١٥٠ مەتری دەبینێتەوە دەکەن، چەندین رینمایی نوێی بۆ سەر ئەو شەقامانە دەرکردووە.
لە رێنماییەکاندا هاتووە پەڕینەوە بە پیادە قەدەغەیە، کڕین وفرۆشتن بە هەموو شێوەیەک لەسە ئەو شەقامانە قەدەغەیە، رۆشتنی شۆفل و گرێدەرو دەڕاسەو تراکتۆرو عادیلە قەدەغەن و دەبێت بە بارهەڵگر بگوازرێنەوە، هەڵگرتن و دابەزاندنی سەرنشین قەدەغەیە، لێخوڕینی ماتۆڕسکیل و ماتۆڕی سێ تایەو پاسکیلیش قدەغەن.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولیر بە 964+ـی وت؛ بنکەیەکی نوێی هاتوچۆمان تایبەت بە رێگا خێراکانی هەولێر کردۆتەوە کە بەردەوام تیمەکانی چاودێری رێگاکان دەکەن و سەرپێچیکاران سزا دەدەن.
فازڵ حاجی، لەسەر جۆری سزاکان ئاشکراکرد؛ وەستان لە شوێنی قەدەغە ٣٠ هەزار دنیارە و دەرچوون لە رێگای خێرا ٤٠ هەزار دینار، ئەو ئۆتۆبێلە گەورانەی دیاریمان کردون بەسەر رێگاکەدا نەڕۆن سزاکەی دەستگرتنە بەسەر ئۆتۆبێلەکەو غەرامەکردنیەتی.
باسی لەوەشکرد؛ رۆژانە ئەم جۆرە سەرپێچیانە دووبارە دەبنەوە و ئەو کەسانەشی لە درەنگانی شەودا سەرکێشی و پێشبڕکێ بە ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن بە تایبەت چاودێرییان دەکەن و سزایان دەدەن.