مێرمنداڵێک لە رووباری باڵەکایەتی خنکا.. باوکەکەی نەخنکاوە
964+
ئاسۆ وەرتێ
کەمێک پێش ئێستا گەشتیارێکی عەرەب لە رووبارێکی سنووری باڵەکایەتی خنکا.
رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران زانیارییەکەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و ئاشکرایکرد، كوڕەكە تەمەنی 12 ساڵە و باوكەكەشی کە بۆ رزگاركردنی كوڕەكەی خۆی هەڵداوەتە ناو ئاوەكەوە، بەڵام نەیتوانیوە کوڕەکەی رزگار بکات.
پەیامنێری 964 لە شوێنی رووداوەکەیە و دەڵێت: باوکەکە گیانی لەدەست نەداوە و تەرمی کورەکەش دەرهێندراوە و رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە.