لە پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل تەقەی کردووە

ته‌قه‌كه‌رێك له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیر كرا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند، تۆمەتبارێك لەسەرکێشەیەکی کۆمەلایەتی لە ناو پێشەنگاکانی ئۆتۆمبێل له‌ هەولێر ته‌قه‌ی كردووه‌ و دواتر ده‌ستگیریان كردووه‌.

ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ڵێت، تۆمه‌تباره‌كه‌ بە چەکی کلاشینکۆف تەقەی کردووه‌، دوای وەرگرتنی رەزەمەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، لە لایەن هێزەکانیانەوە دەستگیر کرا و دەدرێته‌ دادگا.

ئاسایشی هه‌ولێر هۆشداریداوه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، “هاولاتیان شاری هەولێر و دەورو بەری ئاگادار دەکەینەوە، هەرکەسێک لە هەرپلە و پۆستکێدا بێت و لەسەر هەر کێشە و ناکۆکییەک چەک بەکار بهێنێت و تەقە بکات، لە لایەن هێزەکانمانه‌وە دەستگیر دەکرێت و رووبەڕوی یاسای دەکەینەوە”.