سلێمانی.. کوشتارگەیەکی نوێ بۆ جەژن کرایەوە
964+
فەرمان سادق
هاوشانی هەولێر، لە سلێمانیش بە بۆنەی جەژنی قوربان کوشتارگەیەکی تر کراویەوە و قایمقامیەتیش داوا لە خەڵک دەکات لەوێ قوربانییەکانتان سەرببڕن.
کوشتارگە نوێیەکە دەکەوێتە سنووری گوندی قەرەگۆل لە دەڤەری شارەزوور.
قایمقامیەتی سلێمانی، داوا لە هاوڵاتیان دەکات بۆ ئەوەی “لەپێناو پاراستنی تەندروستی خۆیان و خێزانەکانیان ئەو ئاژەڵانەی کە دەیانەوێت بیکەن بە قوربانی تەنیا لەناو کوشتارگەی سەربڕینی بۆ بکەن و رێگەنەدەن لە دەرەوەی کوشتارگەی رەسمی کە لە قەرەگۆلە ئاژەڵەکانیان بۆ سەرببڕدرێت”.
قایمقامیەتی سلێمانی ئەو ژمارە تەلەفۆنەی داناوە (07732333839) و دەڵێت، لەناو کورشتارگەیە و بۆ هاوکاریتان.
دەشڵێت: ئەو ئاژەڵانەی سەردەبڕدرێت پشکنینی تەواویان بۆ دەکرێت و هیچ مەترسییەکی تەندروستییان نامێنێت، تەنانەت سەروپێی ئاژەڵەکەش بە ئامێری پێشکەوتوو پاکدەکرێت و دەدرێتەوە بە هاوڵاتییەکە.