لە سێ رۆژى پێش جەژن

نزیكه‌ى شەش هەزار ئاژەڵ لە سلێمانی سەربڕدراون

964+

ئەحمەد مستەفا – سلێمانی

لە سلێمانی و لەماوەی سێ رۆژی پێش جەژن، پێنج هەزار و 561 مەڕ و بزن و 439 رەشەوڵاخ سەربڕدراون.

ئامارەکە داتای هەریەک لە رۆژەکانی 24 و 25 و 26ـی مانگی شەش و سێ رۆژی پێش جەژنی قوربانە لە کوشتارگەی سلێمانی.

دکتۆر شاڵاو عارف، بەڕێوه‌بەری کوشتارگەی سلێمانی ئەمرۆ سێشەممە بە 964ـی وت، لەماوەی سێ رۆژەکەدا 39 مەڕ و بزن، یەک رەشەوڵاخ لاشەکانیان سوتێندراون کە هەڵگری نەخۆشی بوون.

بەوتەی دکتۆر شاڵاو، تیمە پزیشکییەکانیان لە پشکنینی پێش سەربڕین، 30 سەر مەڕ و بزن و یەک رەشەوڵاخیان رەتکردۆتەوە کە بچێتە قۆناغی سەربڕینەوە.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن