12 کاتژمێر بەردەوام بوو
ماوەت.. ئاگرەکەی ماوەت بە هەرەوەزی کۆنتڕۆڵ کرا
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
دوای 12 کاتژمێر ئاگرەکەی ماوەت بە هەرەوەزی لەنێوان تیمەکانی بەرگری شارستانی و دانیشتووانی گوندەکان کۆنتڕۆڵ کرا.
کڵپەی ئاگرەکە سەرەتا لە گوندی دۆڵبێشک لەنێوان کاتژمێر 3:30 بۆ کاتژمێر 4ـی دوای نیوەڕۆ سەریهەڵداوە و پاشان چەند گوندێکی تری گرتەوە و کاتژمێر 4ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 27.6.2023، کۆنتڕۆڵ کرا.
ئاگرەکە سەدان دۆنم زەوی پوش و پاوان و دارو دارستانی سنووری گوندەکانی دۆڵبێشک و باناڵێ، ئالانقۆز سنووری قەزای ماوەت گرتەوە.