چەمچەماڵ.. هەڵمەتێک بۆ دەستبەسەر داگرتنی ماتۆڕسکیلی بێ رەقەم و علوج راگەیەندرا

964+

هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ

لیژنەیەک لە ئاسایش و پۆلیس و هاتوچۆی قەزای بازیان پێکهێنراوە بۆ دەستبەسەر داگرتنی ماتۆڕی بێمۆڵەت و بێ رەقەم.

هەڵمەتەکە لە سەرەتای مانگی داهاتوو جێبەجێ دەکرێت و ئامانجیش لێی ئارامی قەزای بازیان و کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆو بێزار نەکردنی هاوڵاتیانە.

هەڵمەتەکە لە شەش مانگی رابردووشدا هەر هەبووە و ژمارەیەکی زۆر ماتۆڕسکیلیش دەستی بەسەردا گیراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی بازیان قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت:هەڵمەتەکە لە 1.7.2023 دەستپێ دەکات و لێپرسینەوەی توند لەگەڵ خاوەنی ئەو ماتۆڕانە دەکەین کە بێ رەقەم و بێ ئیجازەن، یان ئاگزۆزیان دڕاوە و لەناو کۆڵانەکان خێرا لێدەخوڕن.

دەشڵێت: ئەوانە بوونەتە کێشە و زیانیان بە هاوڵاتیان لە قەزای بازیان گەیاندووە بۆ کاری تێکدەرانە ماتۆرەکانیان بەکارهێناوە، ئەو ماتۆڕسکیلانە بێرەقمن، دەستی بەسەردادەگیرێت و نادرێنەوە.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق