پەروێزخان، یەکێک لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێم لەگەڵ ئێران - وێنە: 964
یەكەم رۆژی جەژن
جوڵەی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان رادەگیرێت
+964
میلاد جەلال – گەرمیان
لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان جوڵەی بازرگانی لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان ڕادەگیرێت .
ھاتوچۆی گەشتیاری لە یەكەم رۆژدا لە مەرزەکە بەردەوام دەبێت، لە دووەم ڕۆژی جەژنیشدا جوڵەی بازرگانی دەستپێدەکاتەوە.
عەباس ئیسماعیل سەرپەرشتیاری کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان، بە964ى وت، مەرزەکە 24 کاتژمێر کراوەیە، بەڵام بە ھۆکاری ئەوەی کە بازرگانەكان و شۆفێران خۆیان لە یەکەم رۆژی جەژندا نایەن، بۆیە جوڵەی بازرگانی رادەگیرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، بە گەڕانەوەی شۆفێران و بازرگانان دووەم رۆژی جەژن جوڵەی بازرگانی لە مەرز دەستپێدەکاتەوە.
دەروازەی سنووری نێودەوڵەتیی پەروێزخان، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، یەکێکە لەو دەروازانەی جموجۆڵێکی زۆری بازرگانی و گەشتیاری لە خۆدەگرێت لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد