مەرزەكە دەكرێتەوە
سبەی لە شوشمێوە بڕۆن بۆ ئێران
+964
كوردستان ئەحمەد
بڕیارە سبەینێ سێشەممە مەرزی شوشمێ لە شارەدێی تەوێڵە بە رووی گەشتیارانی هەرێمی كوردستاندا بكرێتەوە.
مەرزی شوشمێ دەکەوێتە سنوری تەوێڵە سەر بە ناحیەی بیارە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە.
کاوە شێخ عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە 964ـی وت، لە جەژنی قوربانەوە هاوڵاتیان دەتوانن بۆ گەشت و بازرگانی مەرزی شوشمێ بەكاربهێنن.
مەرزی شوشمێ پارێزگای هەڵەبجە دەبەستێتەوە بە پارێزگای كرماشانەوە، دوایين ناوچە لە دیوی هەرێمی كوردستانەوە شارەدێی تەوێڵەیە، كە 22 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجەوە دوورە و لە دیوی ئێرانەوە یەكەمین ناوچە كە پێی دەگات شارەدێی پاوە و گوندی هانەگەرمەڵەیە، كە سەر بە پارێزگای كرماشانە.