بە بۆنەی جەژنەوە لێخۆشبوون بۆ 3،469 زیندانی دەرچوو
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
سەرۆککۆماری عێراق بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە لێخۆشبوونی بۆ زیاتر لە سێ هەزار کەس دەرکرد و دەڵێت، هەموو ئەو بەندکراوانە ئێستا ئازادکراون.
رۆژی یەکشەممە 25.6.2023، سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە رایدەگەیەنین ژمارەی ئەو کەسانەی لە رێکەوتی 1.1.2023 تا 1.6.2023 بە بڕیاری لێخۆشبوون ئازادکراون، گەیشتە سێ هەزار و 469 کەس.
لە ناو ئازادکراوەکاندا 727 منداڵ و مێرمنداڵ هەن، کە لە هەمان ماوەدا بڕیاری لێخۆشبوونیان بۆ دەرچووە.
لەمەودوا بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری لێخۆشبوون، سیستمێکی ئەلیکترۆنی هاوبەش دروست دەکرێت و بەدواداچوون دەکرێت بۆ دۆسیەی تاوانباران و ئەو کەسانەی کە لێخۆشبوونیان بۆدەردەچێت.
ژمارەی ئازادکراوەکان لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بەم جۆرەیە.
– ئەو کەسانەی ئازادکراون لە مانگی کانونی دووم 650
– ئەو کەسانەی ئازادکراون لە مانگی شوبات 652
– ئەو کەسانەی کە لە مانگی ئازاردا ئازادکراون 754
– ئەو کەسانەی کە لە مانگی نیساندا ئازادکراون 592
– ئەو کەسانەی کە لە مانگی ئایاردا ئازادکراون 821