دیمەنی سایلۆیەک نیشان دەدات کە ئامادەیە بەرهەمی گەنم وەربگرێت _ وێنە: 964
لە سایلۆی شێخان
ئەمڕۆ چەكی گەنمی جوتیاران دابەش دەكرێت
+964
كوردستان ئەحمەد
ئەمڕۆ چەكی پارەی گەنمی ئەو جوتیارانە دابەش دەكرێت كە لە سایلۆی شێخان گەنمیان داناوە.
پەیجی فەرمی سایلۆی شێخان لە فەیسبوك نووسیویەتی، داوا لە جوتیاران دەكەین، رۆژی شەممە25.6.2023 سەردانی سایلۆ بكەن بۆ وەرگرتنی چەكی بانكی گەنمەكەیان.
هەر ئەمڕۆش دەتوانن بچنە بانك و پارەی گەنمەكەیان وەربگرن.
سایلۆى شێخان بۆ ئه‌م ساڵ 57 هه‌زار تۆن گه‌نمی له جوتیاران وەرگرتووە.
1- پله یه‌ك، تۆنى به 560 هه‌زار وه‌رده‌گیرێت
2- پله دوو به 480 هه‌زار وه‌رده‌گیرێت
3- پله سێ به 420 هه‌زار وه‌رده‌گیرێـت
به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی شێخان رایگه‌یاندووە ، بۆ ئه‌م ساڵ زووتر پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران ده‌درێت له چاو ساڵى پێشوودا، هەروەها له‌سه‌ر هێڵین له‌گه‌ڵ به‌غدا كه له كاتى خۆیدا بڕه پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران ره‌وانه بكات.