کارەبای نیشتمانی کەم دەبێتەوە

964+

فەرمان سادق

وەزارەتی کارەبا هاوبەشانی ئاگاداری دەکاتەوە لە کەمبونەوەی کارەبا و دەڵێت: هەموو هەوڵێک دەدەین بە زووترین کات چارەسەری کێشەکە بکەین.

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە کەمبوونەوەی بڕی 1800 مێگاوات کارەبای راگەیاند.

یەک مێگاوات کارەبا دەکاتە هەزار کیلۆ وات، هەر کیلۆ واتێکیش یەکسانە بە پێنج ئەمپێر، بەمەش 1800 مێگاوات دەکاتە نۆ ملیۆن ئەمپێر کارەبا.

لە ئێستادا وەزارەتی کارەبا بە پێوەری زیرەک بۆ هەر ماڵێک 30 ئەمپێر کارەبا بە هاوبەشانی دەدات، بەمەش ئەو نۆ ملیۆن ئەمپێرە دەکاتە کارەبای 300 هەزار هاوبەش.

وەزارەتی کارەبا، هۆکارەکەی بۆ بوونی “گرفتێكی تەكنیكی لە پرۆسەی گواستنەوەی شلەی غاز لەلایەن كۆمپانیای گواستنەوەوە بۆ ناو کۆگاکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، ئاستی غازی شل لەناو كێڵگەی كۆرمۆڕ بەرزبووەتەوە و مەترسی لەسەر كێڵگەكە دروست كردووە”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە “بەناچاری بەرهەمهێنانی غاز بە بڕی 250 ملیۆن مەترسێجا كەم كراوەتەوە، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا 1800 مێگاوات كەم بووەتەوە”.

وەزارەتی کارەبا باس لە هەوڵەکانیان دەکات بۆ چارەسەركردنی گرفتەكە.