فێستیڤاڵێک بۆ ئەسپی رەسەنی کوردی لە سلێمانی بەڕێوەچوو

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

ئەمڕۆ شەممە 24.6.2023، یەکەم فێستیڤاڵی نمایشی ئەسپی رەسەنی کوردی لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

فێستیڤاڵەکە کاتژمێر 5ـی ئێوارە لە ناوچەی تانجەڕۆ دەستیپێکرد و کەمیک پێش ئێستا کۆتایی هات.

بە بەشداری زیاتر لە 30 ئەسپسواری خانەی ئەسپسواری کورد، کاپتن، کوردستەیبڵ، ئارش، ئەسپسوار و لاوان فێستیڤاڵەکە بەڕێوەچوو.

کارزان سامی، سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە بە 964ی راگەیاند، ئامانجیان لە فێستیڤاڵەکە ئاشناکردنی ئەسپی رەسەنی کوردیە بە خەڵک و دەرخستنی تواناکانی نمایشی ئەو ئەسپانەیە.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق