بەدواداچوون بۆ کێشەکانی ناوچەی پیشەسازی دووی سلێمانی دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

شارەوانی سلێمانی بەدواداچوونی بۆ کێشەکانی ناوچەی پیشەسازی دووی سلێمانی کردووە و دەڵێن بەشێکیان چارەسەر کردوون.

دیاریکردنی سنووری زەوییەکان بۆ دروستکردنی شوێنی کار و چاککردنی رێگەکەی لە دیارترین کێشەکانی ناوچە پیشەسازییەکەن.

ناوچە پیشەسازییە نوێکە دەکەوێتە سنووری گەڕەکی هوانە لە شاری سلێمانی.

لیژنەیەکی شارەوانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ خاوەن پیشەکان پێکهاتووە.

ئاکۆ عەلی، جێگری سەرۆکی شارەوانی سلێمانی بە 964ی وت، “خاوەن پیشەکانمان دڵنیاکردەوە کە دەست بکەن بە دروستکردنی شوێنەکانیان و ئێمە چارەسەری دیاریکردنی سنووریان بۆ دەکەین”.

ئاماژەی بەوەشدا، هەردوای دروستکردنی شوێنەکانیان بەڵێنمان پێداون رێگاکەیان بۆ چاک بکەین و بۆشیان چەوڕێژ دەکەین.