دیمەنێک لە پاڵەوانیەتییەکە. فۆتۆ: فیدراسیۆنی عێراق
جامی فوتساڵی كچانی عێراق له كۆتایی نزیك بووه‌ته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تیی جامی عێراق بۆ فوتساڵی تیپه‌كانی كچان به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و سبه‌ی یارییه‌كانی پێش كۆتایی به‌ڕێوه‌ده‌چن.
پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه دوو یاریی پێش كۆتایی به‌ڕێوه‌ده‌چن.
له یاریی یه‌كه‌مدا كاتژمێر 12:00ی نیوه‌ڕۆ هه‌ردوو یانه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێر و سناعاتی كاره‌بایی رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، دواتر له كاتژمێر 02:00ی دوای نیوه‌ڕۆ، هه‌ردوو یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه و زه‌وڕا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، براوه‌ی یارییه‌كانیش ده‌گه‌نه یاریی كۆتایی.
مه‌زن محه‌مه‌د راهێنه‌ری فوتساڵی یانه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێر به 964ی وت، “ركابه‌رییه‌كانی قۆناغی پێش كۆتایی زۆر به‌هێزن، به‌ڵام گه‌شبینم به‌وه‌ی تیپه‌كه‌مان بگاته یاریی كۆتایی و نازناوه‌كه بباته‌وه”.
دووه‌م جاره پاڵه‌وانیه‌تیی “جام” بۆ تیپه‌كانی فوتساڵی كچانی عێراق دێته ئه‌نجامدان.
پاڵه‌وانیه‌تیی ئه‌مجاره به به‌شداریی 10 یانه ئه‌نجام درا و 26ی مانگ كۆتایی دێت.