دەڕوات یان دەمێنێتەوە؟
كیلیان ئێمباپێ چی ده‌وێت؟
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كیلیان ئێمباپێی ئه‌ستێره‌ی فه‌ڕه‌نسی داوای پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی له یانه‌كه‌ی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی رازیی بێت تیپه‌كه جێبهێڵێت و بچێته ریال مه‌درید.
تۆڕی RMCی فه‌ڕه‌نسی بڵاویكرده‌وه، كارگێڕیی پاریس سانجێرمان سوورن له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئێمباپێ، ئه‌ویش نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی، یان رۆیشتن له یانه‌كه له‌م هاوینه‌دا.
گرێبه‌ستی ئێمباپێ له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان له هاوینی 2024 كۆتایی دێت، به یانه‌كه‌شی راگه‌یاندووه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ ناكاته‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه رۆژنامه‌ی ماركا نووسیویه‌تی، ئێمباپێ به كارگێڕیی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، ئاماده‌یه ئه‌م هاوینه تیپه‌كه جێبهێڵێت، به مه‌رجێك 150 ملیۆن یۆرۆی پێبده‌ن، كه نرخی پاداشتهكهیهتی له گرێبه‌ستی ئێستای یانه‌كه‌یدا.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر پاریس ئه‌و داواكارییه‌ی ئێمباپێ ره‌تبكه‌نه‌وه، ئه‌وا یاریزانه‌كه له تیپه‌كه ده‌مێنێته‌وه و له مانگی یه‌كی ساڵی نوێ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ده‌كات.
ماركا ده‌ڵێت، ئێمباپێ به‌بێ به‌رامبه‌ر له پاریسه‌وه بچێته مه‌درید، 100 تا 125 ملیۆن یۆرۆ وه‌ك پاداشت له یانه‌ی ریال مه‌درید وه‌رده‌گرێت.
هاوكات تۆڕی ریلیڤۆ ده‌ڵێت، یانه‌ی شاهانه مووچه‌یه‌كی وه‌ها ده‌داته ئێمباپێ، كه زۆرترین بێت له ئاستی جیهاندا.