بکوژی گەنجەکەی چەمچەماڵ خۆی رادەستکرد

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

ئەو کەسەی دوێنێ پێنجشەممە، بە دەمانچە لەنێو بازاڕی چەمچەماڵ گەنجێکی بەناوی خواناس وریا کوشت، خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کرد.

رەمک رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ بە 964ی راگەیاند، بکوژەکە لەژێر فشاری هێزە ئەمنییەکان خۆی رادەستکردووە.

گەنجە کوژراوەکە تەمەنی 25 ساڵە و ناوی خواناس وریا نازم گلییە، شانۆکار بووە.

بەپێی زانیارییەکان، کوژراو و بکوژ، هاوڕێی یەکدین و پێشتر کێشەیەک لەنێوانیاندا هەبووە.

لەدوای دەستگیرکردنی بکوژەکە، خانەوادەی خواناس راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن، “ئێمە ئەم رووداوە بە تیرۆرێکی بێپاساو و کوشتنێکی ناڕەوا دەزانین، لەهەمان کاتیشدا پێمان وایە وەڵامی وتن و قسە بە فیشەک نادرێتەوە”.