زیاتر لە 40 ساڵە ژیان لەگەڵ تووتیدا دەکات
964+
دیلان محەمەد جەزا
جەبار مەحمود 42 ساڵە کاری ئەوەیە کڕین و فرۆشتن بە تووتی دەکات و راھێنانیان پێدەکات.
بەردەوام ھەڵسوکەت لەگەڵ تووتیدا دەکات، بوون بە بەشێک لە ژیانی.
ئەو دەڵێت، تووتییەکان تەمەنیان هەیانە لە 80 بۆ 100 ساڵ دەژی.
تووتی لە یەک تا شەش مانگی چاوی رەشە، کە تەمەنی دەگاتە نۆ مانگ چاوی رەنگەکەی دەگۆڕێت بۆ رەساسی، دوای ئەوە لە تەمەنی ساڵ بۆ دوو ساڵ رەنگەکە دەبێت بە سپییەکی کاڵ و کە بوو بە سێ ساڵ چای بە تەواوی تەمەنی زەرد دەبێت.