70 دەرچووی کشتوکاڵی هەنگیان وەرگرتووە
964+
پێشەوا محەمەد
لە سنووری پارێزگای سلێمانی 70 دەرچووی کشتوکاڵ هەریەکە و چوار پوورە هەنگیان وەرگرتووە بە هەموو پێداویستییەکی بەخێوکردنەوە.
هەنگەکان لە لایەن رێکخراوی GIZی ئەڵمانییەوە دابینکراون و بە چاودێری بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی بە شێوەی تیروپشک دابەشکراون.
ئەوانەی هەنگەکانیان وەرگرتووە کەوتوونەتە ناوچەکانی بازیان، شارباژێڕ و پێنجوێنەوە.
دڵشاد محەمەد، بەرپرسی هۆبەی هەنگ لە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، بەرلەوەرگرتنی هەنگەکان ماوەی پێنج رۆژ خولیان بۆ کراوەتەوە بۆ فێربوون و ئێستاش بەردەوام لە رێگەی گروپاتی ڤایبەرەوە ئاگاداریانین و کێشەکانیان بۆ چارەسەر دەکەین.
“مەبەستمانە ئەو دەرچووانە ببنە خاوەن کار و پیشەی خۆیان”، دڵشاد محەمەد وای وت.