بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە شەش کەس بریندار بوون
964+
توانا نەقی
بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان لە نزیک ئاوەخوێری شەش کەس بریندار بوون.
کەمێک پێش ئێستا هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئسوزیو isuzu وەرگەڕاوە و ئەو شەش کەسەی بریندار بوون بە هۆیەوە گەاستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد لە ناحیەی باوەنور.
ئۆتۆمبێلەکە بە ئاراستەی دەربەندیخان رۆشتووە، لە نزیک ئاوەخوێڕی کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە و شۆفێرەکە و پێنج سەرنشین بریندار بوون. هاتوچۆ دەڵێت لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.