دیمەنی چنینەوەی پەتاتە لەگەرمیان - وێنە: socialmedia
لەگەرمیان
گەرمیان.. پەتاتە هەلی کاری بۆ 90 کەس رەخساند
964+
فەرمان سادق
جوتیارێکی گەرمیان رووبەرێکی گەورە بە پەتاتە دەچێنێت و هەلی کار بۆ 90 کەس دەرەخسێنێت.
ئارام کەریم، ئەو جوتیارەیە کە دانیشتووی گوندی دەوری سەر بە ناحیەی قۆرەتووە و رنینەوەی پەتاتەکانی هەلی کاری بۆ 90 گەنجی ناوچەکە رەخساندووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22.6.2023، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی گەرمیان، سەردانی جوتیارەکەی کردووە بۆ دەستخۆشی.
لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی گەرمیان هاتووە ماوەی دوو مانگە ئەو کرێکارانە بە ئامێری جۆراوجۆر پەتاتە دەڕننەوە و هێشتا تەواو نەبووە.
بەشێک لە بەرهەمەکانی لە بازاڕەکانی عەلوەی کەلار و عەلوەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق ساغ دەکاتەوە و بەشێکی تری لە کۆگا دادەنێت.