“بڕیاری دووجار له سێداره‌دان بۆ بكوژی دوو مامۆستاكه‌ى زانكۆ ده‌رچوو”
964+
شیراز عه‌بدوڵا – هه‌ولێر
به قسه‌ى پارێزه‌رى خێزانی دوو مامۆستاكه‌ى زانكۆ، ئه‌مڕۆ دادگاى تاوانى هه‌ولێر بڕیاری دووجار له‌سێداره‌دانى بۆ بكوژی دکتۆر کەیوان ئیسماعیل، راگری کۆلیژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین و دکتۆر ئیدریس حەمەخان، ده‌ركرد.
برزۆ قوڕشاغلۆیی، پارێزەری خێزانی هەردوو مامۆستاکەی زانکۆ، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له‌به‌رده‌م دادگاى هه‌ولێر، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، دادگاى تاوانى هه‌ولێر به‌پێی ماده‌ى 406 بڕگه‌ى (أ) دوو تۆمه‌تى خسته پاڵ بكوژه‌كه‌ى ئه‌و دوو مامۆستایه و تۆمه‌ته‌كه‌شی دوو جار له‌سێداره دانه.
روونیكرده‌وه، بڕیاره‌كه‌ى دادگا به‌كۆى ده‌نگ بووه و ماوه‌ى 10 رۆژیش ره‌وانه‌ى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێم ده‌كرێت .
رووداوی کوشتنی ئەو دوو مامۆستایەی زانکۆ لە 28.6.2022 روویدا، بکوژ سەرەتا هەڵدەکوتێتە سەر ماڵی دکتۆر ئیدریس حەمەخان، لە ماڵەکەی خۆیدا لەسەر بان دەیکوژێت، دواتر دەچێتە کۆلیژی یاسا و دەستڕێژی گولە لە دکتۆر کەیوان دەکات و پێنج گولەی بەردەکەوێت و بەهۆیەوە لە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات.
رووداوەکە بەوە بەسترایەوە کە بکوژه‌کە خۆی خوێندکاری بەشی یاسا بووە لە زانکۆی سۆران، ویستوویەتی خۆی بگوازێتەوە بۆ سەر بەشی یاسا لە کۆلیژی یاسای سەر بە زانکۆی سەلاحەدین، بەڵام دکتۆر کاوان وەرینەگرتووە، لەسەر ئەو پرسە بووەتە ناخۆشی لەنێوانیان.
هاوکات پێوەندی بە دکتۆر ئیدریس حەمەخان، بکوژ کە خوێندکار بووە لە زانکۆی سۆران لەگەڵ هاوژینی دکتۆر ئیدریس کە ناوی مامۆستا نیشتمانە، کێشەیان هەبووە.
دکتۆر کاوان ئیسماعیل راگری کۆلیژی یاسا بوو، هەروەها دکتۆر ئیدریس حەمەخان مامۆستا لە کۆلیژی ئەندازیاری لە زانکۆی سەلاحەددین.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن