لەناو قوتابخانەکانی سلێمانی

هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی تووتن دەستیپێکردووە

964+

پێشەوا محەمەد

هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی تووتن بۆ قوتابخانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەستیپێکردووە و ئامانج لێی بڵاوکردنەوەی هۆشیارییە سەبارەت بە جگەرە و نێرگەلە و ڤەیپ.

دوێنێ چوارشەممە 21.6.2023 کۆتایی بە خولێکی سێ رۆژە هات، کە رێکخراوی تەندروستی جیهانی بە هاوکاری وەزارەتی تەندروستی عێراق بۆ نوێنەری ژمارەیەک پەروەردەی سلێمانی کردەوە.

“ئامانج لە خولەکە دۆزینەوەی رێگەیەکی کاریگەر بوو بۆ هۆشیارکردنەوەی قوتابی و کەسوکاری قوتابی تا لە بەکارهێنانی هەموو جۆرەکانی تووتن دووربکەونەوە”، ئەوە قسەی عومەر محەمەد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانییە بۆ 964.

وتیشی، “خولەکە هەم هۆشیارییە هەم شێوازی بەدواداچوونە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تووتن و چۆنێتی پاککردنەوەی قوتابخانەکان لە بەکارهێنانی تووتن تێیاندا”.