هێڵی ئاسمانی عێراقی فڕۆکەیەکی دیکەی لە ئەمریکا کڕی

964+

فەهمی نەبی

هێڵی ئاسمانی عێراق، فڕۆکەیەکی گواستنەوەی گشتی لە ئەمریکا کڕیوە و بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە بگاتە ئاسمانی عێراق.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێڵی ئاسمانی عێراق بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی جۆری B787-8 Dreamliner لە فڕۆکەخانەی بۆینگی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا فڕیوە و بەرەو ئاسمانی عێراق بەڕێوەیە.

ئەو فڕۆکەیەی هێڵی ئاسمانی عێراق کڕیویەتی لە جۆری بۆینگە، دوو بزوێنەری هەیە، کۆمپانیای Boing کە دروستکەریەتی رایگەیاندوە، ئەو جۆری فڕۆکانە تایبەتمەندییەکانیان بۆ گەشتی دوور مەودایە، 264 کورسی لەخۆدەگرێت، خێرایەکەی 903 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا دەتوانێت 15 هەزار کیلۆ مەتر ببڕێت.

هێڵی ئاسمانی عێراق، لە ئاداری ئەمساڵ رایگەیاند سێ فڕۆکەیان لە کۆمپانیای Boing کڕیوە لەجۆری B737-8 MAX، ئەو سێ فڕۆکەیە لە 24.3ی ئەمساڵ گەیشتن، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆکە تازەکەش بگات.