گۆندۆگان. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
گۆندۆگان ده‌چێته بارسێلۆنا و پشكنینی كرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
تۆڕی ریلیڤۆ له ئیسپانیا ئاشكرای كرد، ئێلكای گۆندۆگان یاریزانی مانچێسته‌ر سیتی، له ئه‌ڵمانیا پشكنینی پزیشكی بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌نجام دا و ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی په‌یوه‌ندی به یانه‌كه‌وه ده‌كات.
گۆندۆگانی ئه‌ڵمانی ئێستا له پشوودایه، گرێبه‌سته‌كه‌شی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مان سیتی نوێ نه‌كردووه‌ته‌وه و حه‌زیش ده‌كات په‌یوه‌ندی به یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌وه بكات.
یانه‌ی بارسێلۆنا لای خۆیه‌وه ده‌مێكه ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی گۆندۆگانی هه‌یه، به‌ڵام پاره‌ی پێویستی نییه و قه‌رزاریشه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، گۆندۆگان به رێژه‌ی 99% بووه‌ته یاریزانی بارسێلۆنا و گرێبه‌سته‌كه‌شی بۆ دوو وه‌رز ده‌بێت.