بەهۆی گەرماوە کاتی دانانی پرسە لە گەرمیان گۆڕا

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

ئەوقافی گەرمیان گۆڕانکاری کرد لە کاتەکانی دانانی پرسە”تەعزیە” لە مزگەوتەکان .

بڕیارەکە بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمایە لە سنوری گەرمیان بەھۆی ئەوەی ناوچەیەکی گەرمەسێریە.

لەمەودوا لە کاتی بەیانیان لە کاتژمێر 7 بەیانی تاکو 10 بەیانی پرسە دادەنرێت، دوانیوەڕۆش لە کاتژمێر 3 بۆ 6ی ئێوارە دەبێت، تاوەکو 1ی تشرینی یەکەم بەم شێوازە دەبێت.

پێشتر لە کاتی بەیانیان لە 8 بۆ 10:30 بەیانی، دوانیوەڕۆش لە 2 بۆ 4:30ی ئێوارە پرسە دادەنرا.

سەباح محەمەد، بەڕێوەبەری ئەوقافی گەرمیان بە وەکالەت بە 964ى وت، ساڵانە لە گەرمیان لە کاتی دەستپێکردنی وەرزی گەرما گۆڕانکاری لە کاتەکانی دانانی پرسە لە مزگەوتەکان دەکەن.

ئاماژەی بەوەکرد، “وەرزی گەرمایە و خاوەن پرسە و ئەوانەشی ئەڕۆنە پرسەکان پێویستان بە پشوی زیاترە، بۆیە کاتەکانیان بەوشێوازە گۆڕیوە لەکاتە فێنکەکان پرسەکان دابنرێت

پێداچوونەوە: توانا نەقی