گاپیلۆن بە 17 گوندەوە کێشەی کارەبای هەیە
964+
دیلان محەمەد جەزا
سێ رۆژە سەنتەری ناحیەی گاپیلۆن و 17 گوندی سنوورەکە کێشەی کارەبای نیشتمانیان هەیە، بەهۆی شۆرتەوە کارەبایەکەیان رای ناگرێت.
ماوەی سێ ڕۆژە کێشە لە کارەبای ناحیەی گاپیڵۆن و گوندەکانی دروستبووە، کارەبای ماوەت سەرقاڵی چاککردنەوەیەتی.
کێشەکە ئەوەیە لەکاتی داگیرساندنی کارەباکە شۆرت دەکات و دەکوژێتەوە، تا ئێستا تیمەکان لە گەڕانن بۆ دۆزینەوەی کێشەکە، بەڵام نەدۆزراوەتەوە.
کامەران عەبدوڵا بەەێوەبەری ناحیەی گاپیڵۆن بە 964 راگەیاند، تیمەکانی کارەبای قەزای ماوەت سەرقاڵی گەڕانن بۆ دۆزینەوەی کێشەکە، لەبەر ئەوەی کۆنتڕۆڵی کارەبا لە ماوەتەوەیە.
ناحیەی گاپیڵۆن لە 120 ماڵ پێکھاتووە و 17 گوندی لەسەرە، خەتێکی 11 ھەزار کەی ڤییان بۆ راکێشراوە.
پیداچوونەوە: فەرمان سادق